چاویارنیوز- لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، ئەنجوومەنی چالاكانی ئیدارەی ڕاپەڕین سەبارەت بە كێشەی گرانی نرخی كارەبا دەڵێن، نووسراوی داواكاریی خەڵكی ڕاپەڕینمان بە بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین داوە كە داواكارییەكانیش خۆیان لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی و چاكسازی لە سیستمی و پسووڵەی كارەبادا دەبینێتەوە.
ئەنجوومەنی چالاكانی ڕاپەڕین، داواش دەكەن پارەی كارەبا و ئاو و ڕسومات قەرزەكانی سەر هاووڵاتیان لە پاشەكەوتی مووچە بگێڕدرێتەوە.
دەشڵێن: لە ئەگەری بەدەنگەوەنەهاتنمان كاردانەوە شەقام دەجوڵێنین و تا ئاستی بایكۆتی كارەبا و نەدانی كرێیەكەی بەردەوام دەبین.
No Comment! Be the first one.