چاویار نیوز- چەند ڕۆژێکە هاتنەوەی پارەیەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان لە پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییەوە، ناڕەزایەتیی فراوانی لێکەوتووەتەوە، بەرپرسانی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنن، دەستکاریی نرخی کارەبایان نەکردووە، بەڵام هاوڵاتییان بە سەدان بەڵگەوە دەیسەلمێنن، کە بە هەڕەمەکی پارەی کارەبایان بۆ دیاری کراوە.
حکومەتى هەرێم نرخی کارەبای لە پڕۆژەی ڕووناکیدا بە کیلۆوات و بۆ هەر کاتژمێرێک بەمجۆرە دیاری کردووە:
٠-٤٠٠ کیلۆوات/ ٧٢ دینار
٤٠٠-٨٠٠ کیلۆوات/ ١٠٨ دینار
٨٠٠-١٢٠٠ کیلۆوات/ ١٧٥ دینار
١٢٠٠-١٦٠٠ کیلۆوات/ ٢٦٥ دینار
١٦٠٠ کیلۆوات/ لەکاتژمێرێک بەرەو سەرەوە ٣٥٠ دینار،بەپێی بەڵگەکان حکومەت دوو ڕێگای تەکنیکی بەکارهێناوە بۆ ئەوەى پارەی زیاتر بۆ هاوڵاتییان بگەڕێتەوە، یەکەمیان لەبری ئەژمارکردنی ٣٠ ڕۆژ، ٤٦ ڕۆژیان هەژمار کردووە، ئینجا پسووڵەیان کردووە ، کە بەمەش بە ئاسانی نرخەکە دەچێتە خانەی دووەمەوە، کە ٤٠٠ بۆ ٨٠٠ کیلۆوات و نرخەکەی ١٠٨ دینارە، هەندێک جارە دەچێتە خانەی سێیەم و چوارەمیش و تا ٢٦٥ دینار دەڕوات لەسەر هاوڵاتییان، ڕێگای دووەم کە حکومەت بەکاری هێناوە، پێشتر خانەی کیلۆوات و پارەکان بەکۆی مانگەکە ئەژمار دەکرا، بەڵام کاتێک حکومەت بۆی دەرکەوت هاوڵاتییان خۆیان لەگەڵ خانەی یەکەم گونجاندووە کە ٠ بۆ ٤٠٠ کیلۆواتە، حکومەت ٤٠٠ کیلۆواتەکەی لە مانگێکەوە دابەشی ڕۆژەکان کردووە، واتە هەر ماڵێک ڕۆژانە هەتا خواستی کارەبای زیاتر بێت کارەبای لەسەر گرانتر دەبێت.
حکومەت کاتێک بۆی دەرکەوت هاوڵاتییان هەستیان بەو فێڵە تەکنیکییە کردووە و لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوە درووستکردووە، سەرۆکی حکومەتى کاربەڕێکەر داشکاندنی لە ٢٠٪ـی لە کرێی کارەبا بۆ ئەو هاوڵاتییانە دەرکرد کە لە ڕێی سیستەمی “ئی پسوڵە”وە پارەکانیان بدەن، ئەوەش بەو ئامانجەی کاردانەوەکان بەرامبەر حکومەت هێور بکاتەوە و پەردە پۆشی ئەو کارەیان بکات.
کارمەندێکی وەزارەتى کارەبا کاتێک چووەتە بەردەم ماڵی هاوڵاتییەک بۆ پێدانی پسووڵەى کارەبا، قسە بۆ میدیاکان دەکات و دەڵێت: ئەمە دزییە لە هاوڵاتییان دەکرێت، خەڵک بوونەتە کرێچی حکومەت، ماڵ هەیە ملیۆنێک دیناری بۆ هاتووەتەوە، من کە خۆم ١٥ ساڵە بژمێرم گومانی زۆرم لەم پڕۆسەیە هەیە.
هەر ئەو کارمەندە بە بەڵگەوە ئەوەش ئاشکرا دەکات کە دەستکاری نرخی کارەبا کراوە و دەڵێت: هاوڵاتییەک ٤٠ کیلۆواتی بە چوار نرخی جیاواز بۆ هەژمار کراوە.
هاوکات حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک، کارەبای لەسەر چەندین ماڵ بڕیوە بە بیانووی ئەوەى نەیانتوانیوە پارەی مانگانەی کارەبا بدەن، چونکە هێندە زۆرە پارەیان نییە کرێی کارەباکەیان بدەن، لەکاتێکدا حکومەت خۆی بە سێ مانگ جارێک مووچە دەدات و نزیکەی ٣٤ مووچەی خەڵکیشی دزیوە، کەچی یەک خولەک لە دواکەوتنی پارەی کارەبا خۆش نابێت.و
No Comment! Be the first one.