چاویار نیوز-غالب محمد ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەبارەت بە ڕێکارە کارگێڕییەکان و میکانیزمی گواستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان، هیوادارین کاتێکی پابەندکراو بۆ هەرێم بۆ ناردنی ئەو داهاتانە دابنرێت، بەمەش ڕێگری لە هەر دواکەوتنێک بکرێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر خەرجکردنی مووچە هەبێت.
وتیشی ، خشتەیەکی دیاریکراوبۆخەرجکردنی مووچەی مانگانەبۆفەرمانبەرانی هەرێم دابنرێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی سەقامگیری بژێوی و دەروونی فەرمانبەران و دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان.
رونیشیکردەوە، ئەم نوسراوە وا دەکات ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم نەخورێت بزانرێت کێ هۆکاری دواخستنی مووچەیە و کێ ئیلتزام ناکات.
لەئێستادا حکومەتی هەرێم کێشەی موچەخۆران بەکێشەی خۆی نازانێت و گرنگ نیە بەلایەوە چەندە دوابکەوێت،ئەوە گرنگە بەلای حکومەتەوە ساڵ ببێتە دە مانگ.
No Comment! Be the first one.