چاویار نیوز- ئارێز عەبدوڵا سەرکردەیەکی یەکێتی ڕایگەیاند،هەموو بڕيار و ياساکان تا نەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە لايەنە باش و لايەنە خراپەکانی واتە کەموکوڕيەکانيان دەرناکەون، ئەم پڕۆژەش بە هەمان شێوە، ئەگەر لايەنە پەيوەنديدارەکان بە دواداچونێکی ورد بکەن و بەرژەوەنديی هاوڵاتيانی بە بنچينە دابنێن دڵنيام زۆر نابا بە باشترين شێوە جێگير دەبێ، بەلام ئەوەی ئێستا هەيە شێوازی بڕينی کارەبا و گرانی و هاتنەوەی پارەی زۆر و ژمێرياری هەڵە و قەرەبالغی بەردەم بنکەکانی پارەدان و دەستی دەستی پێکردن و رۆتينی رۆژانەی دام و دەزگاکانی کارەبا نەک هەر هاووڵاتيانن ماندوو و وەڕس کردوە، بگرە گەيشتۆتە راددەی رەزيل کردن.
وتیشی،دەبێ ئەو کەموکوڕيانە زوو چارەسەر بکرێن دەنا پڕۆژەکە هەرچەندە گرنگ بێ، ناگاتە ئەو ئاستەی هاووڵاتيان پێی قايل بن و رەنگە کاردانەوەی کاريگەريشی لێ بکەوێتەوە.
No Comment! Be the first one.