داهاتی سنووری سلێمانی بڵاوکرایەوە
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی سلێمانی و هەڵەبجەی ئەم مانگەی بڵاوکردەوەو بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکەش داهاتەکە کەمی کردووە.
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.
ئهمڕۆ نهوته ههرزانهكهی عێراق دابهشدهكرێت
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵ ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی نەوتی سپیی حکومەتی عێراق بەسەر هاووڵاتیانی ناحەکەیاندا، دەستپێدەکات.
هێزە عێراقییەکان بازگەی مەخموریان بەڕووی هەرێمدا داخست
لەبڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، هێزە عێراقییەکان بازگەی مەخموریان داخست و جووڵەی بازرگانی لەو بازگەیەدا وەستاوە، ئەوەش بووەتەهۆی دروستکردنی ئاستەنگی گەورە بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە، لێپرسراوێکی هەولێریش دەڵێت: بڕیارەکە ئیداریی نییە.
پەرلەمانتارێک زانیاریی لەسەر مووچە دەدرکێنێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: لەئەگەری دواکەوتنی داواکانی وەزیری دارایی عێراق، مووچەش دوادەکەوێت.
ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نایاساییە
وتەبێژی وەزارەتی دارایی دەڵێت: %70ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، حکومەتی هەرێم دابینیدەکەین و ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆیش یاسایی نییە و بە ناچاریی دەنێردرێت.