هەرێم 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی ئامادەکردووە
سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم دەڵێت: ئێمە داهاتی ناوخۆمان ئامادەکردووە و لەچاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراقداین، بڕیاربدات لەبارەی ناردنی مووچەوە.
نەوت لە سەنتەری شارەکان دابەشدەکرێت
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی چاوەڕێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە بۆ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکاندا، ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، دەستی بە دابەشكردنی نەوتی سپی كردووە.
مووچەی مانگی 10، دەکەوێتە دوای 20ی مانگ
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە دوای 20ی ئەم مانگەوە.
داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت ئەم شوقانە نەکڕن
شارەزایانی بواری خانوبەرە دەڵێن: بەشێك لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون پێش ئەوەی 10%ی پرۆژەكەیان تەواوبكەن، پرۆسەی فرۆشتن لە پرۆژەكانیان دەستپێدەكەن و ئەوەش کارێکی نائابوورییە.
بەغداد گوژمەی حەوتی شایستە داراییەکانی جووتیارانی خەرج کرد
گوژمەی حەوتەمی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەج کرا کە بڕەکەی زیاترە لە 233 ملیار دینار.
بانکی نیشتمانی لە هەرێم دەكرێتەوە
لێپرسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: ڕەزامەندی دراوە (بانکی نیشتمانی) کە سەربە بانکی ناوەندیی عێراقە، لقی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، باس لەوەشدەکات: بەكردنەوەی لقی ئەو بانكە هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم لە وەرگرتنی 19 جۆری قەرز سودمەنددەبن.