چاویار نیوز- مسته‌فا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت،ئەو بێڕێزیە بە فەرمانبەران ڕاگرن.به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی قه‌زاكان ده‌ڵێن كێشه‌ی وه‌رگرتنی مووچةیان لهATM ـه‌كان بۆ دروستبووه به‌تایبه‌تی RTی بانگ.
وتیشی،ئه‌وه سته‌مێكی گه‌وره‌یه و پێیان وتراوه وه‌رن له سلێمانی وه‌ری بگرن.مووچه وادواكهوتووه و بشڵێی وه‌ره له سلێمانی وه‌ری بگره، ئه‌ركێكی تر ده‌خه‌یته‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر. سته‌مێكی تره له فه‌رمانبه‌ر ده‌كرێت.
هێمای بەوەشکرد،حكومه‌تی هه‌رێم قه‌یران له دوای قه‌یران بۆ فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری دروست ده‌كات.پێویسته به‌زوویی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
No Comment! Be the first one.