چاویارنیوز _نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری دەڵێت: کەرتی گەشتیاریی عێراق بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و داهاتی ساڵانەی 5.7 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
وتیشی: لە 2023دا ئەم کەرتە 4.6 ملیار دۆلار بووە، لە ساڵی 2024یش بەرزبووەتەوە بۆ 5.7 ملیار دۆلار، بەمەش گەشەسەندن رێژەی %25 زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق ئێستا لە پلەی حەوتەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە داهاتی گەشتیاریدا، ئەمەش بۆ عێراق دەستکەوتێکی گرنگە.
داهاتی گەشتیاریی ساڵانەی عێراق گەیشتە 5.7 ملیار دۆلار
عێراق هەنگاوێکی گەورەی بواری کەرتی گەشتیاری ناوە و ئێستا ئەم کەرتە ٪25 گەشەی کردووە و عیراق بووەتە حەوتەمین وڵاتی عەرەبی لە رووی گەشتیارییەوە.

No Comment! Be the first one.