چاویارنیوز _ ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند: مامۆستایان بڕیاریاندا بوو لەتەواوی ناوچەکانی عێراق خۆپیشاندان دژی تانەکەی وەزارەتی دارایی ئەنجام بدرێت، بەڵام لەژێر فشار و پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان، وەزارەتی دارایی بە ئیمزای “بەڕێوەبەری گشتیی بودجە”، بڕیاریدا بەجێبەجێکردنی کۆی هەمواری یاسای پەروەردەو تەواوی ئەو تانانەی هەڵوەشاندەوە کە لە یاساکەیان دابوو. ئەمە لەکاتێکدایە، 25ی مانگی ئابی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای پەروەردەی هەموار کردەوە و تێیدا بڕی “150 هەزار دینار”ی دەرماڵەی بۆ کارمەندانی پەروەرد هەموو مامۆستایان، زیادکرد.
ئەحمەد گەرمیانی وتیشی: هەواڵە دڵخۆشکەرەکە ئەوەیە، بەگوێرەی ڕێنماییەکان ئەو زیادکردنەی بەغداد کە 150 هەزارە، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. هەروەها ئەگەر ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی “مووچە و نەوت”ـەوە وەک خۆی بەردەوام بێت، ئەوا “بەدڵنیاییەوە ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت”، بەڵام لەچوارچێوەی “بودجەی ساڵی 2026″ـدا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى پەروەردە خەرج دەکرێت.
ئەحمەد گەرمیانی:
دەرماڵەی 150 هەزار دینار هەرێمیش دەگرێتەوە
لەژێر فشاری توندی مامۆستایاندا بۆ خۆپیشاندان و بایکۆتکردن، وەزارەتی دارایی عێراق پاشگەزبووەوە لە بڕیاری تانەدان لە یاسای پەروەردە و لەبارەی جێبەجێکردنی یاساکەوە بڕیاریدا.
No Comment! Be the first one.