چاویارنیوز _ لە ڕاگەیەندراوێکی ڕەسمیدا، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت: مریشک و بەرهەمەکانیمان لەدەرەوە ڕاگرتووە و ئەم بڕیارە بەهۆی تۆمارکردنی چەندین حاڵەتی “ئەنفلۆنزای باڵندە” بووە کە لە 39 وڵاتەوە هاتۆتەناو عێراقەوە، بڕیارەکە لە 15ـی کانوونی دووەمی 2026ـەوە جێبەجێ دەکرێت.
لای خۆیەوە، مەهدی زەمەد قەیسی ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاندووە، قەدەغەکردنەکە تەنها مریشک ناگرێتەوە، بەڵکو ئەم بەرهەمانەش دەگرێتەوە: مریشکی زیندوو و بەستوو، هێلکەی خواردن، باڵندەی بریندار و باڵندەی جوانی، لە دیارترین ئەو وڵاتانەیشی ناویان لە لیستی قەدەغەکراوەکاندا هاتووە، بریتیین لە (تورکیا، ئێران، میسر، ئیتاڵیا، سوید و بەریتانیا).
عێراق بڕیار لەبارەی هاوردەکردنی مریشک دەدات
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت: هێنانی مریشک لە وڵاتانی دەرەوە هۆکاری ئەنفلۆنزای باڵندەیە، بۆیە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی مریشکی لە دەرەوە ڕاگرت.
No Comment! Be the first one.