چاویارنیوز _ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەسەر زاری حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتەوە بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوەکەش، لە چوارساڵی ڕابردوودا، وەبەرهێنان لە غازدا گەیشتووەتە 74%، ئەوەش لەکاتێکدا کە پێشتر 53%، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئەم زیادکردنە دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگە نەوتییەکاندا.
وەزارەتی نەوت ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەی وەبەرهێنانی غاز لەلایەن کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسییەوە هەنگاوی باشی بڕیوە و ئێستا پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکان بەشدارییەکی گەورە لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا لە وڵاتەکەدا. بەڵام هێشتا وەزارەت بەردەوامە لە پلانەکەی بۆ وەستاندنی تەواوەتی سووتانی غاز لە عێراق تا ساڵی 2029.
عێراق لە وەبەرهێنانی غازدا لە 70٪ی تێپەڕاند
جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت ڕایگەیاند: ڕێژەی وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی غاز لە وڵاتدا لەسەدا 70ی تێپەڕاندووە.
No Comment! Be the first one.