چاویارنیوز _ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ، بڕی خەرجی و داهاتی بڵاوكردەوە کە کۆی خەرجییەکانی عێراق لەو ماوەیەدا 87 ترلیۆن و 478 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا کە داهاتی ئەو هەشت مانگە 73 ترلیۆن و 821 ملیار دینار بووە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی لەخۆ گرتووە کە داهاتی نانەوتی عێراق لە ئەو هەشت مانگەد، هەشت ترلیۆن و 555 ملیار دینار بووە، واتە داهاتی نانەوتی تەنیا %10ی کۆی داهاتەکانی عێراقی پێکهێناوە.
باس لەوەشدەکات، خەرجی وەبەرهێنان لەتەواوی خەرجییەکانی عێراقدا 13 ترلیۆن و 828 ملیار دینار بووە، بەڵام زیاتر لە 70 ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەر خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بووە.
قەبارەی کورتهێنان 13 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند
ڕاپۆرتێکی شیکاری وەزارەتی دارایی عێراق بڕی خەرجی و داهاتەکانی هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵی بڵاوکردۆتەوە کە کورتهێنان تێیدا 13 ترلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
No Comment! Be the first one.