چاویارنیوز _ یادگار جەبار سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند ئامادەکاری لە لیستی مووچەی (تشرینی یەکەم)ی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی لەتەواوبووندایە و لیستەکە بە سیستمی نوێی “پەیڕۆڵ” ئامادە دەکرێت، کە ئامادەشکرا ئەوا دەستبەجێ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت و دواتر ڕەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاراستەی بەغداد بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ گەیشتنی لیستەکە بە بەغدا، وەفدێکی تەکنیکی و دارایی لە هەرێمیش سەردانی بەغداد دەکات و لە بەغداد دەمێنێتەوە تا وەزارەتی دارایی عێراق پرۆسەی وردبینیی لیستەکە تەواو دەکات.
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی:
لیستی مووچەی مانگی ١٠ رەوانەی بەغدا دەکرێت
بەپێی زانیاری میدیاکان، کۆتایی ئەم هەفتەیە، لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغداد دەکرێن.
No Comment! Be the first one.