چاویارنیوز _ لەئێستادا کە باس لە ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم و 120 ملیار دینار بۆ بەغدا دەکرێت، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لێدوانی دژبەیەکتر دەدەن و کەسیش نازانێت، مووچە کەی دەنێردرێت.
سەرەتا رێباز حەملان رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا حکومەتی هەرێم لیستی مووچە و ئەو 120 ملیار دینارەی کە داهاتی ناوخۆیە، رەوانەی بەغدادی دەکات.
دواتر ئاوات شێخ جەناب وەزاری دارایی هەرێم وەڵامی رێباز حەملانی دایەوەو وتی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ ناردنی داهاتی ناوخۆ و دابەشکردنی مووچە لە ئارادا نییە.
لێدوانەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم دژ بەیەکترن
شەوی رابردوو لەیەککاتدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوو لێدوانی دژ بەیەکتری لەبارەی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران بڵاوکردەوە.
No Comment! Be the first one.