چاویارنیوز _ جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەوپێیەی پارەی وردە لەهەموو پارەکانیتر زۆرترین ئاڵوگۆڕی پێوەدەکرێت لەبازاڕدا، بۆیە پێش هەموو جۆرەکانی دیکەی دراو تێکدەچێت، پاش تێکچوونیشی پارەکە دەکشێنرێتەوە بۆ بانکەکان.
وتیشی: پاش کشانەوەی پارە تێکچووەکان، بانکی ناوەندیی عێراق کەمترین بڕی پارەی وردە دەخاتە بازاڕەوە، بۆیە خواست لەسەری زۆربووە و ئەزمەی 250 دیناری دروستبووە.
ڕاشیگەیاند: بڕیارە پاش تێپەڕاندنی یاسای بودجەی عێراق، بڕێکی زۆر پارەی وردەی 250 دینار و 500 دیناری بخرێتە بازاڕەوە.
لەبازاڕدا ئەزمەی 250 دیناری دروستبووە
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت: هۆکاری کەمبوونەوەی پارەی 250 لە بازاڕدا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، زۆر ئاڵوگۆڕی پێوەدەکرێت.
No Comment! Be the first one.