چاویارنیوز _ وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ڕۆژی چوارشەممە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای ( 2025/7/1) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت: ئەو مامۆستایانەی گرێبەستن لەسەر وەزارەتی پەروەردە، 37 هەزار و 933 مامۆستان، لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا کە 4 هەزار و 100 مامۆستان و کۆی خەرجی مووچەی یەک مانگیان 24 ملیار دینارە .
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی چوارشەممەی وەک وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دیاریکرد.
No Comment! Be the first one.