چاویارنیوز _ ماڵپەڕی Pukmedia كه لە ئێستادا وەک ئاژانسی ڕەسمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مامەڵە لەگەڵ دەکرێت و سەرچاوەی هەواڵە بۆ میدیاکانی یەکێتی و هەرێمی کوردستان، راپۆرتێكی بڵاویكرده‌وه و تێیدا نووسیویەتی “كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له شه‌ش ساڵ و نیو تەمەنێتی، 13 مووچه‌ی دابه‌شنه‌كردووه و 10 مووچه به لێبڕینی له%18 و %21 دابه‌شكردووه، تەنها 54 مووچه‌ی به ته‌واوی داوەتە مووچەخۆر”.
ماڵپه‌ڕەکە ڕاشیگەیاندووە: له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له رۆژی 10ی7ی 2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی پێدرا، پێنه‌دانی مووچه چووه دۆخێكی خراپەوە و ساڵی 2020 خراپترین ساڵ بوو بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه حكومه‌ت بهلێبڕینهوه له مانگی شوباته‌وه ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه كرد “له‌و ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم حه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شنه‌كرد، كه له‌مانگی نیسانه‌وه تاوه‌كو مانگی ئاب مووچه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌ی دابه‌شنه‌كرد و مووچه‌ی مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌می بهلێبڕینهوه دابه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی مانگه‌كانی تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌میشی دابه‌شنه‌كرد، بۆیه كابینه‌ی نۆ له‌و ساڵه‌دا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بۆ دابه‌شنه‌كردنی مووچه تۆماركرد، لە “ساڵی 2021 یشدا ته‌واوی مووچه خه‌رجكرا، به‌ڵام شه‌ش مووچه‌ی سه‌ره‌تای ساڵ به‌لێبڕینی %21 بوو”. لە “ساڵی 2022 باشترین ساڵی مووچه‌خۆران بوو، ته‌واوی مووچه دابه‌شكرا، به‌ڵام هاتنی ساڵی 2023 جارێكی دیكه نه‌دانی مووچه بووه‌وه به باسی میدیاكان و سێ مووچه‌ی كۆتایی ساڵ خه‌رج نه‌كرا، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2024یشدا مووچه‌ی مانگی 12 خه‌رج نه‌كراو ئێستاش كه له‌كۆتایی ساڵی 2025داین، هێشتا مووچه‌ی مانگی 10 خه‌رج نه‌كراوه و دوو مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ش چاره‌نوسییان نادیاره”.
ماڵپهڕەکەی یه‌كێتی دەنووسێت “له‌ماوه‌ی قه‌یرانی دارایی كه له‌ساڵی 2015وه ده‌ستیپێكردووه، به هه‌ردوو كابینه‌ی هه‌شت و نۆی حكومه‌تی هه‌رێم 20 مووچه‌یان به‌ته‌واوی خه‌رج نه‌كردووه، بێگومان به‌مووچه‌ی مانگه‌كانی ( 11 و 12ی ئه‌مساڵه‌وه)، به‌مه‌ش كۆی گشتی خه‌رج نه‌كردن و دابه‌شكردن به لێبڕینه‌وه بریتییه له 64 مووچه‌ی دابه‌شنه‌كراو یان دابه‌شكراو به لێبڕینه‌وه”.
میدیای ڕەسمیی یه‌كێتی: كابینه‌ی نۆیه‌م ته‌نها 54 مووچەی بەته‌واوی دابه‌شكردووه
ماڵپه‌ڕی ڕەسمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویکردۆتەوە، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا ته‌نها 54 مووچه‌ی به ته‌واوی دابه‌شكردووه و 13 مووچه قه‌رزاره.
No Comment! Be the first one.