چاویارنیوز _بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو کردووە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتووەتە سەرو 74 دۆلار.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 22 سەنتە، کە پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاردانەوەکانی ئێران بەرانبەر ئیسرائیل، لە خوار 70 دۆلارەوە بوو.
هاوکات هەر ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس، بە 72 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچی نرخی زێڕیشە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 432 دۆلارە.
ئابووری
نرخی نەوت و زێڕ زیاتر بەرزبووەوە
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوەی بەرچاو کردووە.

No Comment! Be the first one.