جاویار نیوز-فەرمان ڕەشاد ڕۆژنامەنوس ڕایگەیاند،مۆلیدە ئەهلیەکان دەڵێن بۆ ۲۰ ڕۆژی داهاتوو بۆ هەر ئەمپێرێک ۱۰ هەزار وەردەگرین، ئەمەش بارگرانیە، ناکرێت خەڵک ئەم پارەیە بداتە مۆلیدە، پڕوژەی ڕوناکیش بەنرخی بەرزی ئێستا ئەم کەمە کارەبایە بەخەڵک بفرۆشێت، مادەم دۆخەکە گەراوەتەوە پێش پڕۆژەی ڕوناکی دەبێت نرخەکەش بگەڕێتەوە پێشوو.
وتیشی،پاساوی پڕۆژەی ڕوناکی بۆ گرانیەکەی ئەوەبوو، کە چیتر خەڵک دووجار پارەی کارەبا نادات بۆیە گرانە، جارێک حکومەت جارێک مۆلیدە، ئێستا دوو پارە دەدەین، کەواتە دەبێت ئەوانیش هەرزانی بکەنەوە.
نرخی پێشووی کارەبابگێڕنەوە.
No Comment! Be the first one.