چاویارنیوز _ د.خالید حەیدەر مامۆستای بەشی ئابووری لە زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لە زۆر رووەوە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ئاستی خۆبژێوی و ئاستی بەکاربەری تێپەڕاندووە و ئەوەشی کە زیادەیە لەناوخۆی هەرێم، هەناردەی باشووری عێراق و دەرەوە دەکرێت.
وتیشی، ئێستا لە رووی ئابورییەوە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاڕاستەیەکی راست و دروست هەنگاودەنێت و دەڕوات، ئەمەش وادەکات بۆ هەموو جۆرە کاڵا و شمەکێک، بگاتە ئاستی خۆبژێوی.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو بڕە دۆلارەی لەڕابردوودا دەنێردرایە دەرەوە و بەرهەم و شمەکی پێدەکڕرا، ئێستا خۆشبەختانە ئاڕاستەکەی بەرەو ناوخۆیە و لە پڕۆژەی جیاوازی وەبەرهێناندا خەرجدەکرێت.
هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ئاستی خۆبژێوی
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت: هەرێمی کوردستان لە رووە ئابورییەکەوە لەسەر ئاڕاستەیەکی راست و دروست دەڕوات.
No Comment! Be the first one.