چاویارنیوز _ نازم عەبدوڵڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی دەڵێت: هۆکاری رێگریکردن لە هەناردەی مریشک لە هەرێمەوە بۆ خوارووی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چەند کەس و لایەنێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەن، مەرج بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دادەنێن.
وتیشی: ئێمە چەند ساڵە هەوڵدەدەین کە بەرهەم و بەروبوومی خۆمان هەناردەی خوارووی عێراق بکەین، بەڵام بەهۆی ئەو سیاسەتەی ناو حکومەتی هەرێمەوە، رێگری لە هەناردەکردنی مریشک و بەروبوومەکانی دیکەی دەکرێت بۆ خوارووی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرسەیش بە سیاسی کراوە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقدا.
هەناردەی مریشک لەهەرێمەوە بۆ خوارووی عێراق راگیراوە
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی باس لەوەدەکات، لەهەرێمی کوردستانەوە مەرج بۆ کشتوکاڵی بەغدا دادەنرێت، بۆیە هەناردەی مریشک راگیراوە.
No Comment! Be the first one.