چاویارنیوز _ کۆمپانیای سۆمۆ دوایین زانیاری لەبارەی نەوتی هەرێمەوە بڵاوکردەوەو دەڵێت: زۆرترین بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی ڕابردوودا، ڕۆژی 9ـی مانگ بووە کە ملیۆنێک و 31 هەزارو 445 بەرمیل بووە و لەلایەن کەشتیی ‘پۆلیگۆسەوە بارکراوە.
باس لەوەشدەکات، هەناردەی نەوتی هەرێم لەمانگی ڕابردوودا بەمشێوەیە بووە “3ـی مانگ 647 هەزار بەرمیل، 6ـی مانگ 331 هەزار و 24 بەرمیل، 9ـی مانگ ملیۆنێک و 31 هەزار و 445 بەرمیل، 13ـی مانگ 601 هەزار و 823 بەرمیل، 16ـی مانگ 578 هەزار و 398 بەرمیل، 20ـی مانگ ملیۆنێک و 27 هەزار و 119 بەرمیل، 24ـی مانگ 608 هەزار و 680 بەرمیل و رۆژی 30ـی مانگیش ملیۆنێک و 365 بەرمیل بووە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی ڕابردوودا، هەناردەی نەوتی عێراق بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، 110 ملیۆن و 650 هەزارو 970 بەرمیل نەوت بووە.
هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتردەبێت
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ)، باس لەوە دەکات، لەمانگی ڕابردوودا 5 ملیۆن و 834 هەزارو 486 بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە، كەڕۆژانە 188 هەزارو 221 بەرمیل نەوت بووە.
No Comment! Be the first one.