چاویارنیوز _ یەحیا ئوستوون سەرۆکی پەیوەندییەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکی رایگەیاند: دڵخۆشین کە جارێکی دیکە و بەم نزیکانە، هێڵی سلێمانیمان دەستپێدەکاتەوە.
ئوستوون ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتانە حەوت گەشتی بەردەوامیان بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەبێت.
وتیشی: ئامانجمان ئەوەیە بەو گەشتانەمان، بەشداربین لە زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی، کولتووری و گەشتیارییەکانی تورکیا و عێراق.
وردەکاریی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی
لەدوای زیاتر لە دووساڵ لە سزاکانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، تورکیا بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانیدا و بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی تورکیا دەڵێن: بەم زوانە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکە دەستپێدەکەنەوە.

No Comment! Be the first one.