چاویارنیوز _ عه‌بدولساحیب ئه‌لحه‌سناوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دەڵێت: ساڵی رابردوو 50 ملیۆن لیتر نه‌وت ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه تا بە نرخێکی گونجاو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت.
وتیشی: بۆ ئه‌مساڵیش وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له دابینكردنی هه‌مان بڕی نه‌وت بۆ هه‌رێم، تا هاووڵاتیان لێی سوودمەندبن.
ئەلحەسناوی ڕایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بەناوی نەوت دابەشكردنەوە، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق نەوتی زیاتر بۆ هەرێم دەنێرێت
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ئەو نەوتەی ئاشکراکرد کە ساڵی ڕابردوو وەزارەتەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیاندا.
No Comment! Be the first one.