چاویارنیوز _ وەزارەتی نەوتی عیراق، کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی 11 ئەمساڵ بڵاوکردەوە، کە بە نەوتی هەرێمەوە زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و داهاتەکەشی زیاترە لە شەش ملیار و 559 ملیۆن دۆلارە
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەمانگی تشرینی دووەمدا کۆی هەناردەی نەوت 106 ملیۆن و 593 هەزار و 352 بەرمیل نەوت بووە
لەو بڕە 7 ملیۆن و 583 هەزار و 733 بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە و لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەکراوە
وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕێژەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاند
بۆ مانگی یانزەش، وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی بڵاوکردەوە کە نەوتی هەرێمیشی تێدایە.
No Comment! Be the first one.