چاویارنیوز _ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردی بەرامبەر بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و موچەخۆران، بەناوی ئابوری سەربەخۆوە، هیچ دوژمنێک نەیتوانیوە بە کوردی بکات.
گوڵاڵە سدیق شارەزای بواری دارایی و بانگ ڕایگەیاند: هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە لە بەغدادەوە دەهات بۆ هەرێم، هاووڵاتییان و موچەخۆران و کاسبکاران لە لوتکەی خۆشگوزەرانی بوون، بەڵام وەک بڵێی پارتی چاوی بەم خۆشییە هەڵنەیەت و لەسەر مەبدەئی “شۆڕشمان پێ نەکرێت پێمان تێک دەدرێت” هاتن و ئابوری سەربەخۆیان ڕاگەیاند کە لەئێستادا میللەتی بەم دەرئەنجامە گەیاندووە.
دەڵێت: هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئابووریی سەربەخۆ، مالیکی بە پارتی وتبوو نەوتەکەتان هەڵگرن بۆ دوای دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان و ئێستا موچەی خۆتان لە بەغدادەوە، وەربگرن، بەڵام لەئێستاشدا پارتی ئامادەیە نەوتەکە بەبۆری بدات بە تورکیا بەرمیلی بە ٣٣ دۆلار، بەڵام ئامادە نییە بیدات بە عێراق بە نرخی ڕۆژ و بودجە و موچە بە تەواوەتی لە بەغدادەوە بێت.
ڕایشیگەیاندووە، ئێستاش کاتی ئەوەیە حزبەکانی دەرەوەی پارتی دوای ئەم عینادیە سیاسییەی پارتی نەکەون کە هەموو کاتێک بە عینادی شەخسی و خوێندنەوەی هەڵە بۆ دۆخەکە میللەتیان بەرەو هەڵدێر بردووە. ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵوێستە ئەوەی هەڵوێستی نەبێت مێژوو ڕەحمی پێ ناکات. عینادی شەخسی و بەرژەوەندی شەخسی بەم ڕۆژەی گەیاندین
گوڵاڵە سدیق شارەزای بواری دارایی و بانگ:
پارتی ئامادەیە نەوتەکەی بەتاڵان بفرۆشێتە تورکیا نە عێراق
وەک بڵێی پارتی چاوی بەم خۆشییە هەڵنەیەت و لەسەر مەبدەئی "شۆڕشمان پێ نەکرێت پێمان تێک دەدرێت" هاتن و ئابوری سەربەخۆیان ڕاگەیاند

No Comment! Be the first one.