چاویار نیوز- دەستەی خۆپیشاندان و داکۆکیکردن لەمافەکانی پێنجوێن لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایان كرد، بۆ پێنجوێنیە خۆشەویستەکان دەستان لەسەر دڵتان بێت ملەکەوە لەشوێنی خۆیەتی و دەروازە بێ خێرەکانی پێنجوێن کلیلەکەی بەدەستی خۆتانە و نوێنەرەکان و ڕۆڵە ئازاکانی شار بەرژەوەندی پێنجوێن لەسەرو هەموو ئینتیمایەکەوەیە. بەهۆی پرۆژەی ڕوناكی كەبە كارەبای 24 كاتژمێری ناسراوە، هاوڵاتیان گلەیەكی زۆریان لەو پرۆژەیە هەیە و پێیان وایە پرۆژەكە زیاتر بۆ دەوڵەمەند كردنی هەندێك لە بەرپرسانە و زیاتر گیرقان بڕینی هاوڵاتیانە،ئەمەش بۆتە هۆكاری دروست بوونی ناڕەزایەتیەكی زۆر لەناو خەڵكدا. Tags:پێنجوێنچاویار نیوزكارەباهەڕەشەی خۆپیشاندان
No Comment! Be the first one.