چاویارنیوز _ نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بازاڕی ئۆنلاینەوە دەڵێت: لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ ئەوەی پەیڕەوێک ئامادە بکرێت، بازاری ئۆنلاین کۆنترۆڵ بکات، ئامادەکردنی ئەو پەیڕەوە بۆ ئەوەیە تاوەکو لە بازاڕی ئۆنلاین کڕیار فێڵی لێ نەکرێت و زیانی پێ نەگات.
ڕاشیگەیاند: لەمەودوا هەرکەسێک بیەوێت کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی ڕەسمیی هەبێت.
پێڕەوێک بۆ بازاڕی ئۆنلاین ئامادەدەکرێت
بەڕێوەبەری بانکی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لیژنەیەک پێکهاتووە بۆئەوەی پەیڕەوێک ئامادە بکات بۆ بازاڕی ئۆنلاین.
No Comment! Be the first one.