چاویارنیوز _ لێپرسراوی پهیوهندییهگشتییهكان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش ده‌ڵێت: به‌پێی خشته‌ی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەمان کە راگه‌یاندراوه، هه‌فتانه سێ گه‌شتی ئاسمانی له‌نێوان “ئه‌سته‌نبوڵ-سلێمانی-ئه‌سته‌نبوڵ” ئه‌نجامده‌درێت.
له راگه‌یه‌نراوێکیشدا فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش بڵاویکردەوە “له‌چوارچێوه‌ی فراوانكردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیدا، هێڵی ئاسمانی (پێگاسۆس) گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی دهستپێكردۆتەوە”.
هێڵی ئاسمانیی پیگاسۆس، دووەم هێڵی ئاسمانی تورکیایە کە گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکات، ئەمەش لەدوای ئەوەی له 3ی نیسانی ساڵی 2023وه توركیا قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ سلێمانی ده‌ستپێكرد، دواجاریش لە 15ی10ی 2025 (ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی توركیا) گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئاسایی كرده‌وه و رۆژی 2ی11ی2025 یه‌كه‌م گه‌شتی تورکیا بۆ سلێمانی، ئه‌نجامدرایه‌وه.
پێگاسۆس گه‌شته‌كانی بۆ سلێمانی ده‌ستپێده‌كات
لەگەڵ لابردنی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان سلێمانی و تورکیادا، ئەمڕۆ شەممە، هێڵی ئاسمانیی "پێگاسۆس" گه‌شته‌كانی خۆی له "فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی" ده‌ستپێكرد.
No Comment! Be the first one.