چاویارنیوز _ ڕوانگەی ئیكۆ-عێراق بۆ كاروباری ئابووریی، لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوەدەکات، لە ماوەی ئەمساڵدا قەبارەی كورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە زیاتر لە 17 ترلیۆن دینار.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، كورتهێنانی ڕاستەقینەی بودجەی گشتیی وڵات بەپێی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ گەیشتووەتە 17 ترلیۆن و 686 ملیار دینار، بەڵام ئەو ژمارەیە لە مانگ لەدوای مانگ ڕوو لە زیادبوونە بەبێ ئەوەی چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، تا كۆتایی مانگی ئەیلوول، كۆی خەرجییەكان 108 ترلیۆن و 854 ملیار دینار بووە و كۆی داهاتی وڵات (بە داهاتی نەوتی و نا نەوتی)یەوە، 91 ترلیۆن و 168 ملیار دینار بووە.
کورتهێنان لە بودجەدا هەبووە
ڕوانگەی ئیکۆ _ عێراق باس لەوەدەکات: كورتهێنانی ڕاستەقینەی بودجەی گشتیی وڵات گەیشتووەتە 17 ترلیۆن و 686 ملیار دینار.
No Comment! Be the first one.