چاویارنیوز _ لەوەڵامی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)دا، کە لێدوانێکی کۆمپانیای DNOی بڵاوکردووەتەوەو باس لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەکات بە سەربەخۆ، کۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی “ڕۆیتەرز” بڵاوکردەوە و دەڵێت: نەوتی هەرێم دەبێت تەنها لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت.
لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، سۆمۆ پابەندبوونی خۆی ڕاگەیاندووە بە تەواوی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێم کە ئیمزای کردوون، وتوویەتی “سەرەڕای ئاستەنگە لۆجستییەکان و کەمیی شوێنی کۆگاکردن لە بەندەری جەیهانی تورکیا، بەڵام وەرگرتنی نەوتی خاوی هەرێم بەردەوامە.
لەڕاپۆرتەکەدا، سۆمۆ باس لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەکات و ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی هەرێم پابەندیی خۆی بە ڕێککەوتنەکە دووپات کردووەتەوە، و بەپێی ڕێککەوتنەکە، هەموو کۆمپانیا جیهانییەکان کە لە کێڵگەکانی هەرێم کار دەکەن، پابەند کراون تەواوی نەوتی بەرهەمهاتوو ڕادەستی (سۆمۆ) بکەن.
کۆمپانیای سۆمۆ وەڵامی DNO دەداتەوە
کۆمپانیای (سۆمۆ) لەڕاگەیەنراوێکدا وەڵامی کۆمپانیای DNO دەداتەوە و دەڵێت: دەبێت تەواوی نەوتی هەرێم ڕادەستی ئێمە بکرێت.
No Comment! Be the first one.