چاویارنیوز _ کۆمپانیای شامارانی کەنەدی لە ڕاپۆرتی دارایی چارەکی دووەمی ئەمساڵدا باس لەوەدەکات: لە دوو کێڵگە بەرهەمهێنانی نەوت دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە و زیانەکانی ئەو هێرشە درۆنییانەی لەماوەکانی ڕابردوودا کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکان، ئاشکراکردووە.
كۆمپانیاکە دەڵێت “لە كێڵگەی ئەتروش بەتەواوی تواناكانییەوە دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت كردووەتەوە، بەڵام لە كێڵگەی سەرسەنگ بەهۆی زیانگەیاندن بەبەشێک لە کۆگاکان و بۆرییەكانەوە، بەنیوەی تواناكانیەوە بەرهەمهێنانی دەستپێكردووتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، هیچ هێرشێک لەپێشوودا بۆسەر کێڵگەی ئەتروش نەبووە، کێڵگەی سەرسەنگیش هێرشی دیکەی نەکراوەتەسەر، بەڵام وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەکە راگیرا، دوای ئەوەی چەند رووداوێکی هاوشێوە لە کێڵگەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕوویدا.
کۆمپانیای شاماران ڕوونکردنەوە لەسەر نەوتی هەرێم دەدات
کۆمپانیای شامارانی کەنەدی لە ڕاپۆرتی دارایی چارەکی دووەمی ئەمساڵدا باس لەوەدەکات: لە دوو کێڵگە بەرهەمهێنانی نەوت دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە.

No Comment! Be the first one.