چاویارنیوز – ڕۆژنامه‌نوسێك بەڵگەی تەواو دەخەتەڕوو کە “توركیا فشارى له‌سه‌ر حكومه‌تى ههرێمو به‌تایبه‌ت پارتى دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وت نه‌داته به‌غداو گوێ به‌ژیانى هاوڵاتیانى ههرێمو موچه‌خۆران نه‌درێت”.
ئالان ساحێبقڕان نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هاووڵاتیانی هەرێم پێیانوابوو لە دانیشننی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا، موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه‌ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى تێكچونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نكه‌ره‌و به‌غداوه، ناردنى مووچه‌ش بۆ هه‌رێم كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تێكهوتوهو توركیا ڕێگه نادات موچه به‌هه‌رێم بدرێت.
دەڵێت: لەئێستادا توركیا داواكاریی لە بەغدا هەیە له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به‌ڵام به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامى هیچكام له‌داواكارییه‌كانى ئه‌نكه‌ره بداته‌وه.
وتیشی: دواى ئه‌وه، توركیا فشاره‌كانى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروستكرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، نابێت هیچ بڕه نه‌وتێك له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقیه‌وه بفرۆشێت‌و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى بهرمیلو كۆنتێنهرهوه نه‌وت بگه‌یه‌نرێته توركیا.
ڕۆژنامه‌نوسێك بەڵگەی تەواو دەخەتەڕوو؛
کێ ناهێڵێت هەرێم و بەغدا ڕێکبکەون
هاووڵاتیانی هەرێم پێیانوابوو لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیراندا، موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه‌ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى تێكچونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نكه‌ره‌و به‌غداوه، ناردنى مووچه‌ش بۆ هه‌رێم كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تێكه‌وت.

No Comment! Be the first one.