چاویارنیوز _د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم دەڵێت: بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەدرێتە کەرتی تایبەت و چەند جۆرێکی تایبەتی دەرمانیش هەیە، تەنها کۆمپانیای کوڕەکەی خۆی بۆی هەیە هاوردەی بکات.
وتیشی، لەئێستادا حکومەتی هەرێم دەیەوێت نرخی پشکنین لە نەخۆشخانە حکومییەکان زیاد بکات.
خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەدرێتە کەرتی تایبەت
بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەهەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە هەوڵێک هەیە بۆئەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بدرێن بە کەرتی تایبەت.
No Comment! Be the first one.