چاویارنیوز _ نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتیی کەلار _قەڵا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزیی، رۆژانە نزیکەی 60 مناڵی توشبوو بەم پەتایە داخلی نەخۆشخانەکە دەکرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە15 رۆژدا نزیکەی (600) نەخۆش داخڵکراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوەو رەوانەی ماڵەوە کراوە.
نەخۆشخانەی فێرکاری، داوا لەهاووڵاتیانیش دەکات، لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتاکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی مناڵان بکەن و هەوڵبدەن تاڕادەیەک مناڵەکانتان دووربخەنەوە لە قەڕەباڵەغی.
لە 15 رۆژدا 600 نەخۆش سەردانی کردوون
بەپێی راگەیەنراوی نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتیی کەلار، بەهۆی پەتای وەرزییەوە، 600 نەخۆش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
No Comment! Be the first one.