ڕازیانە یەکێکە لەو ڕووەکە دەرمانییانەی کە هەم لە پزیشکی نەریتی و هەمیش لە زانستی خۆراکی مۆدێرندا هەیە. پێکهاتەکانی ئەم ڕووەکە ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە باشترکردنی کارکردنی کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی ئاوسانی و یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی گشتی لەشدا. زۆرێک لە سوودەکانی ڕازیانە، هەرچەندە سادەن، بەڵام کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر تەندروستی ڕۆژانە هەیە. بە شێوەیەک کە خواردنی بەردەوامی دەتوانێت کاریگەر بێت لە ڕێگریکردن یان کۆنترۆڵکردنی هەندێک کێشەی باوی جەستە.
ڕازیانە چییە و چ بەهای خۆراکییەکی هەیە؟
ڕازیانە ڕووەکێکی بۆنخۆش و دەرمانییە کە توو و گەڵا و تەنانەت لقەکانیشی لە خۆراک و پزیشکی نەریتیدا بەکاردەهێنرێت. تامی ئەم ڕووەکە کەمێک شیرینە و بۆنێکی هاوشێوەی بادیانی هەیە، وە بەزۆری بە شێوەی دانەوێڵە یان چا دەخورێت، هەندێکجاریش وەک بەهاراتێک لە خۆراکەکاندا بەکاردێت.
لە ڕووی بەهای خۆراکییەوە، ڕازیانە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی سودبەخش لەوانە ڤیتامین سی، ڤیتامین بی، ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و مەگنیسیۆم. هەروەها تووی ڕازیانە دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات. لە خوارەوە سوودە تەواوەکانی ئەم ڕووەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی لەش دەخەینە ڕوو.
یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن و کەمکردنەوەی ئاوسانی
ڕازیانە یەکێکە لە ڕووەکە ناسراوەکان بۆ چارەسەری ئازاری گەدە. خواردنی دوای ژەمەکان دەبێتە هۆی هەستکردن بە قورسایی و ئاوسانی گەدە کەمکاتەوە و یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات کە باشتر بجوڵێت. لە ڕاستیدا ڕازیانە ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس ئارام دەکاتەوە، ئەمەش ڕێگە دەدات خۆراک بە ئاسانی لە ڕێگەی گەدە و ڕیخۆڵەکانەوە بجوڵێت.
ڕێکخستنی هۆرمۆن لە خانماندا
یەکێک لە سوودە گرنگەکانی ڕازیانە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەکانە. ئەم ڕووەکە دەتوانێت کاریگەر بێت لە کەمکردنەوەی هەندێک نیشانەی پەیوەست بە سوڕی مانگانە، وەک ئازار یان ناڕێکی.
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
بوونی دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین سی لە ڕازیانەدا وا دەکات خواردنی یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش بدات. ئەم تایبەتمەندییە وا دەکات جەستە زیاتر بەرگری لە هەندێک نەخۆشی باو بکات. ئەگەر کێشەی سیستەمی بەرگریت هەیە، پێویستە بە بەردەوامی زاڕیانە بەکاربهێنیت.

ئارامکەرەوەی ئازاری گەدە و کۆئەندامی هەرس
کاتێک گەدە تێکدەچێت یان ئازارێکی کەمی هەبێت، ڕازیانە دەتوانێت کاریگەری هێورکەرەوەی هەبێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆرجار دەمکردنی وەکوو چا بۆ چارەسەرکردنی کێشە سادەکانی گەدە پێشنیار دەکرێت.
کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم
جاوینی تووی ڕازیانە لە هەر کاتێکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم. لە زۆرێک لە کولتوورەکاندا ڕازیانە وەک بۆنخۆشکەرەوەی سروشتی دەم بەکاردەهێنرێت.
هەروەها بخوێنەوە: سوودەکانی کیوی بو تەندرووستی و زیانەکانی
یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات
پۆتاسیۆمی ناو ڕازیانە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی هاوسەنگی پەستانی خوێندا. ڕێکخستنی پەستانی خوێن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پاراستنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی فشار لەسەر خوێنبەرەکان. خواردنی ئەم ڕووەکە بە ڕێژەیەکی مامناوەند دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.
سوودەکانی ڕازیانە بۆ پیاوان
ڕازیانە سودێکی زۆری هەیە بۆ پیاوان بە زیادکردنی ئاستی وزەی لەش و بەهێزکردنی کۆئەندامی هەرس. ئەو پێکهاتانەی لە ڕەشکەدا هەن کاریگەرن لە بەرزکردنەوەی ئەرکی سروشتی لەش و کەمکردنەوەی ماندوێتی ڕۆژانە. هەروەها خواردنی بە ڕێژەیەکی پێویست یارمەتی باشترکردنی سوڕی خوێن دەدات.
سودەکانی ڕازیانە بۆ خانمان
ڕازیانە یەکێکە لە ڕووەکە بەسوودەکان بۆ تەندروستی خانمان. بەهۆی کاریگەری سوکی لەسەر هاوسەنگی هۆرمۆنەکان، ئەم ڕووەکە دەتوانێت کاریگەر بێت لە کەمکردنەوەی هەندێک نیشانەی سوڕی مانگانە وەک ئاوسانی سک، ئازاری سک، یان ناڕێکی سوڕی مانگانە. زۆرێک لە خانمان چای ڕازیانە وەک دەرمانێکی سروشتی بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتی لەم قۆناغەدا.
بەکارهێنانی ڕازیانە بۆ چارەسەری نەزۆکی
لە پزیشکی نەریتیدا ڕازیانە بەکاردێت بۆ زیادکردنی ئامادەیی جەستە بۆ دووگیانی. ڕووەکێکە کە بە ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان بارودۆخی دووگیانی باشتر دەکات. بێگومان ڕازیانە بەتەنها بۆ چارەسەری نەزۆکی دانانرێت، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیدەرێکی نایابە بە دروستکردنی هاوسەنگییەکی باشتر لە هۆرمۆنەکانی لەشدا.
هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا بڕێکی زۆر کەمی کاریگەرە لە کەمکردنەوەی ئاوسانی سک یان کێشەکانی هەرسکردن لە ئافرەتانی دووگیاندا. بەڵام بەهۆی کاریگەریی ڕازیانە لەسەر هۆرمۆنەکان باشترە خانمانی دووگیان پێش خواردنی ئەم ڕووەکە لەگەڵ پزیشکەکەیاندا ڕاوێژ بکەن.
چۆن و چ کاتێک ڕازیانە بەکاربهێنین
زۆربەی کاتەکان ڕازیانە لە شێوەی تووی کاڵ، چا، یان پاودەر بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە بەهرەکانی ڕازیانە وەربگیردرێت، باشتر وایە تووەکەی بخەیتە ناو ئاوی کوڵاوەوە و دوای نانخواردن بخورێت.
باشترین کات بۆ خواردنی ڕازیانە بەزۆری دوای ژەمەکان یان کاتێکە کە تووشی ئاوسانی یان ناڕەحەتی هەرسکردن دەبیت. بەڵام زیادەڕەوی لە خواردنیدا پێشنیار ناکرێت و باشتر وایە بە بڕی پێویست و بە شێوەیەکی خولی بەکاری بهێنرێت.
No Comment! Be the first one.