ڤیتامین A یەکێکە لەو ماددانە کە ڕۆڵی زۆر زیاترە لە ڤیتامینێکی سادە. ئەم ماددە گرنگە تایبەتمەندی زۆر ناوازەی هەیە کە وایکردووە هەموو ژن و پیاوێک بە پێویستی دەزانن کە بیخۆن. سوودەکانی ڤیتامین A بریتین لە باشترکردنی بینین، تەندروستی پێست، بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش، گەشەی خانەکان و خاڵەکانی دیکە.
زۆرێک لەو کەسانەی کە تووشی لاوازی بینین، وشکبوونەوەی پێست، یان کەمبوونەوەی بەرگری لەش دەبن، بەبێ ئەوەی بزانن ڕووبەڕووی کەمی ڤیتامین A دەبنەوە. تێگەیشتن لە سوودەکانی ئەم ڤیتامینە دەتوانێت یارمەتیت بدات هەم لە سەرهەڵدانی کێشەکان خۆت بپارێزیت و هەمیش خۆراکی تەندروستتر هەڵبژێریت.
ڤیتامین A چییە و لە چ خۆراکێکدا هەیە؟
ئەم ڤیتامینە بە دوو شێوەی سەرەکی لە خۆراک و تەواوکەرەکاندا هەیە. ڕێتینۆل کە لە سەرچاوە ئاژەڵییەکاندا هەیە، هەروەها بێتاکارۆتین کە لە سەوزە و میوەی ڕەنگاوڕەنگدا هەیە. سەرچاوەی ئاژەڵیی ڤیتامین A بریتین لە جگەر، بەرهەمە شیرەمەنییە پڕ چەوریەکان، کەرە و زەردێنەی هێلکە.

هەروەها سەرچاوە ڕووەکییەکان وەک گێزەر و کەدوو و سپێناخ و بیبەری زەنگۆڵە و قەیسی ماددەی بیتا کارۆتینیان تێدایە کە لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A. بە هێنانە ناوەوەی ئەم خۆراکانە لە خۆراکی ڕۆژانەدا، دەکرێ بەشی پێویست لەو ڤیتامینە بخرێتە ناو جەستەوە.
ڤیتامین A چۆن یارمەتی لەش دەدات؟
هەر خۆراکێک کە دەیخۆیت کۆمەڵێک پێکهاتەی ناوازەی تێدایە کە یارمەتی جەستەت دەدات تا بە تەندروستی بمێنێتەوە. هەروەها ڤیتامین A کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەی هەیە کە هەموو جەستەیەکی مرۆڤ پێویستی پێیەتی. هەرچەندە ئەم ڤیتامینە سوودی زۆری هەیە، بەڵام لێرەدا 5 لە گرنگترینیان دەناسێنین.

1. توانای بینین باشتر دەکات
ڤیتامین A ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی ڕەنگەکانی تۆڕەی چاو و ئاسانکاری دەکات بۆ بینینی لە بارودۆخی کەم ڕووناکیدا. وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە بە شێوەیەکی گونجاو دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە لاوازی بینین و کێشەکانی شەوکوێری و یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی گشتی چاو.
2. یارمەتی لەش دەدات گەشە بکات و دووبارە دروست ببێتەوە
کاریگەرییەکی تری ئەم ڤیتامینە بریتییە لە دابەشبوون و گەشەی ئاسایی خانەکان. بۆیە خواردنی بۆ منداڵان و هەرزەکاران زۆر پێویستە و گەشەی باشتر بەرەوپێش دەبات. هەروەها یارمەتی گەورەکان دەدات کە چاککردنەوەی شانەکانیان باشتر بڕواتە پێش، پاش برینداربوون یان نەخۆشی.
هەروەها بخوێنەوە: باشترین ڤیتامینەکان بۆ گەشەی منداڵ
3. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
سیستەمی بەرگری مرۆڤ پێویستی بە ماددە و ڤیتامینە جۆراوجۆرەکان هەیە بۆ بەهێزکردن و ئەنجامدانی ئەرکە سروشتییەکانی. ڤیتامین A یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکان بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی ئاسایی سیستەمی بەرگری لەش. بە یارمەتیدانی پاراستنی تەندروستی و بەرهەمهێنانی خانەی بەرگری، وا دەکات لەش زیاتر بەرگری لە ڤایرۆس و بەکتریا و نەخۆشییەکانی دیکە بکات.
4. کاریگەری ڤیتامین A بۆ پیاوان
ڤیتامین A گرنگە بۆ تەندروستی زاوزێی پیاوان چونکە یارمەتیدەرە لە گەشەکردن و بەرهەمهێنانی سپێرمدا، هەروەها بوونی لە خۆراکدا دەتوانێت ڕۆڵی پاڵپشت لە توانای منداڵبووندا بگێڕێت. توێژینەوەکان دەریدەخەن کەمی ڤیتامین A دەتوانێت گەشەی ئاسایی خانەکانی سپێرم تێکبدات.
5. کاریگەری ڤیتامین A بۆ خانمان
هەروەها لە ئافرەتاندا ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستی زاوزێ و گەشەی ئاولەمە زۆر پێویستە. ئەم ڤیتامینە یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی دروستی هێلکە و پرۆسەی چاندنی، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە گەشەکردنی ئەندامە سەرەکییەکانی ئاولەمە لە کاتی دووگیانیدا.
6. پاراستنی تەندروستی پێست
ڤیتامین A یارمەتی دووبارە دروستکردنەوە و چاککردنەوەی خانەکانی پێست دەدات و شێداری سروشتی پێست دەپارێزێت. کەمییەکەی دەبێتە هۆی وشکبوونەوە، درزکردن، یان تەنانەت زیپکەی درێژخایەن. لە کاتێکدا خواردنی دروست و لە کاتی خۆیدا پێست بە نەرم و تەندروست دەهێڵێتەوە.
7. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە
ڤیتامین A یارمەتی پاراستنی خانەکان دەدات لە تێکچوون بە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی. ئەم تایبەتمەندییە دەتوانێت ڕۆڵی پاڵپشت بگێڕێت لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی، لەوانەش هەندێک جۆری شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان. بێگومان ڤیتامین A بەتەنها هۆکارێکی خۆپارێزی و چارەسەرکردن نییە، بەڵام وەرگرتنی بەشی پێویست لەگەڵ خۆراکی تەندروستدا یارمەتیدەرێکی زۆرە.
باشترین ڕێگا بۆ وەرگرتن و خواردنی ڤیتامین A
دوو ڕێگەی جیاوازە هەیە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین A، یەکێکیان لە ڕێگەی خواردن و ئەوی دیکەیان لە ڕێگەی دەرمانەوە. بۆ ئەوەی لە ڕێگەی خۆراکەوە بەدەستی بهێنیت، باشترە ڕێجیمێکی جۆراوجۆر بخۆیت.

خواردنی بەردەوامی سەوزە و میوەی ڕەنگاوڕەنگ وەک گێزەر و سپێناخ و کەدوو لەگەڵ سەرچاوە ئاژەڵییەکانی وەک بەرهەمە شیرەمەنیەکان و هێلکە، دەتوانێت پێداویستییەکانی جەستە دابین بکات.
هەروەها بخوێنەوە: سوودەکانی کیوی بو تەندرووستی و زیانەکانی
بەو پێیەی ڤیتامین A لە چەوریدا دەتوێتەوە، خواردنی ئەم خۆراکانە لەگەڵ بڕێکی کەم لە چەوری تەندروست یارمەتی دەدات جەستە باشتر هەڵیبمژێت.
ئەگەر بڕیارە لە ڕێگەی دەرمانەوە ئەم ئەم ڤیتامینە وەربگرێت، زۆر گرنگە ڕەچاوی ژەمە دەرمانەکەی بکەیت. ڤیتامین A بەزۆری بە شێوەی کەپسول یان شەربەت لەبەردەستدایە. باشترین کات بۆ خواردنی ئەم تەواوکەرە خواردنی لەگەڵ ژەمەکەدایە چونکە وا باشتر جەستە هەڵیدەمژێت.
هەڵبژاردنی جۆری دەرمان و ژەمە دەرمانەکە دەبێت لەگەڵ تەمەن و پێویستی جەستەدا بگونجێت، هەروەها بەکارهێنانی درێژخایەن یان ژەمە زۆرەکان بەبێ ئامۆژگاری پزیشک پێشنیار ناکرێت.
کەمی ڤیتامین A بە جددی وەربگرە
ڤیتامین A ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندروستی بەشە جیاجیاکانی لەشدا، کەمی ڤیتامینەکەش وردە وردە دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند کێشەیەک. کەمبوونەوەی بینین و لاوازی سیستەمی بەرگری لەش و وشکبوونەوەی پێست و تێکچوونی گەشە و چاکبوونەوەی خانەکان لە ئاڵۆزییە باوەکانی کەمی ئەم ڤیتامینەن.
سودەکانی ڤیتامین A یارمەتی پاراستنی تەندروستی لەش دەدات کاتێک ئەم ڤیتامینە بە ڕادەی پێویست لە خۆراکدا هەبێت. ئەگەرنا کەمییەکەی وردە وردە دەبێتە هۆی کێشە و گرفت کە کاریگەری لەسەر کارکردنی ئاسایی لەشدا هەیە. بۆیە باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لەم کێشانە بریتییە لە خواردنی خۆراکی جۆراوجۆر یان خواردنی تەواوکەری خۆراک.
No Comment! Be the first one.