پاقلە یەکێکە لە دانەوێڵە کۆنەکان کە بە زۆری بەکار دێت و جێگەیەکی تایبەتی دەنێو زۆرێک لە سفرەوخوانەکاندا هەیە. سوودەکانی پاقلە ئەوەندە زۆرن کە لە ڕابردووەوە تا ئێستا لە پزیشکی نەریتیدا بەکارهێنراون بۆ بەهێزکردنی جەستە و باشترکردنی کارکردنی دڵ و تەنانەت کۆنترۆڵکردنی کێش.
بێگومان لەگەڵ ئەم سوودانەدا زیانیشی هەیە کە نابێت چاوپۆشی لێبکرێت. بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە هەندێک کێشەی خوێن یان هەرسیان هەیە. زانینی ئەم سوود و زیانانە یارمەتیت دەدات بزانیت کەی بەکاریبهێنیت و کەی لێی دوور بکەویتەوە.
سوودەکانی خواردنی پاقلە چییە؟
پاقلە یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی پرۆتینی ڕووەکی و ڕیشاڵی سروشتی کە دەتوانێت بەشدارییەکی زۆر لە تەندروستی لەشدا بکات. خواردنی بەردەوامی لە ڕێجیمی خوراکدا بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا کاریگەری زۆری لەسەر وزە و کارکردی لەشدا هەیە. لێرەدا لیستی 10 کاریگەری پاقلە لەسەر لەش دەخەینەڕوو.
- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
- یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات
- پاڵپشتی تەندروستی ئێسک
- ڕێگریکردن لە کەمخوێنی
- باشترکردنی کارکردی هەرس
- کۆنتڕۆڵکردنی کێشی لەش
- دابەزینی پەستانی خوێن
- زیادکردنی وزەی لەش
- باشترکردنی باری دەروونی
- پاڵپشتی تەندروستی پێست
بە گشتی پاقلە خۆراکێکی سادە، بەڵام زۆر بەسوودە کە ئەگەر بکوڵێت و بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، دەتوانێت سوودێکی زۆری هەبێت بۆ جەستە. بێگومان باشتر وایە ئەو کەسانەی کەوا هەستیارن یان کەمخوێنی تایبەتیان هەیە، پێش ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر بیخۆن، ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکدا بکەن.
ئایا پاقلەی سەوز باشترە یان وشککراوە؟
پاقلەی سەوزی تازە، لە وەرزی بەهاردا بەردەستە و لەم کاتەدا بەرزترین بەهای خۆراکی هەیە. لە حاڵەتی تازەدا ڕێژەی ڤیتامین و ڕیشاڵ و کانزاکان لە بەرزترین ئاستیدایە. بەڵام پاقلە وشککراوە بە درێژایی ساڵ بەردەستە و سەرچاوەی پرۆتینی ڕووەکییە. بە گشتی هەردووکیان سوودی زۆریان هەیە، بەڵام ئەگەر مەبەستت هەیە لە بەهاردا بیخۆیت، باشتر وایە جۆری سەوز بەکاربهێنیت.
باشترین کات و شێوازی خواردنی پاقلە
پاقلە تەنها خواردنێکی سادە نییە، بەڵکو خواردنی لە کاتی گونجاو و بە شێوەیەکی دروست دەتوانێت چەند سوودێکی زیاتری بۆ جەستە هەبێت. باشترین کات بۆ خواردنی پاقلە لە کاتی نانخواردنی نیوەڕۆ یان ئێوارانەدایە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەرسکردنی بە باشی ئەنجام بدرێت. چونکە خواردنی پێش خەوتن لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوسانی سک.
هەروەها بخوێنەوە: سوودەکانی مێخەک چین
باشترین ڕێگا بۆ خواردنی پاقلە ئەوەیە سەرەتا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەناو ئاودا بیخووسێنی بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی سک. لەکاتی لێنانیدا دەتوانیت زیرە، نەعنای وشککراوە، یان شویت بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی هەم تامەکەی باشتر بکات و هەم هەرسکردنی ئاسانتر بێت.
زیانەکانی پاقلە و بەربەستەکان بۆ بەکارنەهێنانی
هەرچەندە پاقلە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان و چەندین سوودی هەیە، بەڵام لە هەندێک بارودۆخدا ڕەنگە خواردنی بۆ هەندێک کەس گونجاو نەبێت. ئاشنابوون بە زیانەکانی و خۆپارێزی یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری کێشەکان.
- ئەگەری تووشبوون بە فاڤیزم:(Favism)
- ئاوسانی گەدە و قورسایی لە گەدەدا
- زیادبوونی ترشی میز (uric acid)
- هەستیاری خۆراکی
- ئەگەری کارلێکی دەرمان
سەرەڕای هەموو ئەم کاریگەرییە لاوەکیانە، خواردنی مامناوەندی پاقلە یارمەتیدەرێکی زۆر ئەدات بۆ بەدەستهێنانی تەندروستی جەستە. تەنها ئەو کەسانەی کە هەستیارن یان کێشەی تایبەتیان هەیە پێویستە بە وریاییەوە بیخۆن.
پوختە
پاقلە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامینە بەسوودەکان کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پشتگیریکردنی تەندروستی دڵ و ئێسک و بەرگری لەش. تێگەیشتن لە سوود و زیانەکانی پاقلە دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی ئەم خۆراکە بەنرخە بخەینە ناو ژەمی خۆراکی خۆمانەوە بە شێوەیەکی تەندروستتر. بێگومان وەک هەموو خۆراکەکانی تر ئەم خۆراکە پێویستە بە وریاییەوە و بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت.
No Comment! Be the first one.