چاویارنیوز _ د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی وتی: پلانمان هەیە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی (هیوای گەورە)، بۆ ئەو مەبەستە دوو پارچە زەوی دەستنیشانکراون کە هەردوکیان گەورەن و جێگەی نەخۆشخانەیەکی باشی تێدا دەبێتەوە و دواتر یەکێک لەو دوو زەوییە هەڵدەبژێردرێت.
ناوبراو داوا لە ئەنجومەنی وەزیران، سندووقی شێرپەنجە و وەزارەتی تەندروستی کرد، چۆن بڕیاریانداوە نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە هەولێر دروستبکرێت، بەوجۆرەش بڕیار بدرێت ئەو نەخۆشخانەیە لە سلێمانییش دروستبکرێت.
نەخۆشخانەی هیوای گەورە لەسلێمانی دروستدەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لەوە دەکات، نەخۆشخانەیەکی گەورە بەناوی (هیوا) لەسلێمانی دەکرێتەوە.
No Comment! Be the first one.