چاویارنیوز _ ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا ڕێگر بووە لەبەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو لەلایەن عێراقەوە.
ئەحمەد موسەوی ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئەمریکای تۆمەتبارکردوە بەوەی ڤیتۆی هەبوە بۆئەوەی حکومەتەکانی پێشوی عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو بکڕن.
جهختیكردوهتهوه، حکومەتی ئێستا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆریای باشور واژۆکردووە بۆ هاوردەکردنی سیستمێکی بەرگری ئاسمانی بەبەهای دوو ملیارو 700 ملیۆن دۆلار، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەو پێویستی بەکات هەیە بۆ ئەوەی جێگیربکرێتو کاربکات”.
دهشڵێت:”پەرلەمان پاڵپشتی حکومەت دەکات بۆ خێراکردنی ئەم پرۆسەیە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی”.
موسەوی ڕونیشیکردوهتەوە، عێراق بوەتە ئامانجێکی پاڵێوراو بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، ئەمەش پێویستی بەهەڵگرتنی سیستەمێکی ڕێگریکاری کاریگەر هەیە، سەروەریی بەبێ توانای بەرگریی ئاسمانیی ناتەواوە.
ئهمریكا ڕێگری لهعێراق کردووە سیستمی بەرگری بکڕێت
حکومەتی ئێستا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆریای باشور واژۆکردووە بۆ هاوردەکردنی سیستمێکی بەرگری ئاسمانی.

No Comment! Be the first one.