چاویارنیوز _ ڕێکخراوی ئۆپێک چەند داتایەکی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو داتایانە بێت ڕێگە دەدرێت بە بەرزکردنەوەی پشكی عیراق لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ماوەی چارەكی یەكەمی ساڵی 2026 بۆ مانگەكانی كانوونی دووەم، شوبات و ئادار، چوار ملیۆن و 273 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدا.
ڕێكخراوەكە باس لەوەدەکات، بەپێی داتا نوێیەکە سعودیە بەرزترین پشكی بەرهەمهێنانی دەبێت کە 10 ملیۆن و 103 هەزار بەرمیلە ڕۆژانە، پاشان روسیا بە نۆ ملیۆن و 574 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا پلەی دووەم، لە پلەی سێیەم عیراق و دوای ئەویش ئیمارات بە سێ ملیۆن و 411 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، دواتر كوێت پشكی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن و 580 هەزار بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێكدا.
ئۆپێك پشكی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراقی بەرزكردەوە
بەپێی هەواڵێک کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، لە پێناو سەقامگیركردنی بازاڕە، هەشت وڵاتی ئەندام لە ڕێكخراوی ئۆپێك پڵەس، لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو ڕێككەوتن بۆ چارەكی یەكەمی ساڵی.
No Comment! Be the first one.