چاویارنیوز _ د.مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دیاری کورد دەڵێت: بۆ ئەوەی محەمەد شیاع سودانى بتوانێت خوولی دووەمی دەسەڵاتی وەربگرێت، پێویستە لەلایەن موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانیی بكرێت.
وتیشی: لەدوای 2003وە زۆر هه‌ڵبژاردن له عیراق ئەنجامدراوه، به‌ڵام ئەو هەڵبژاردنانە هیچ گۆڕانكاریی لەناوخۆی وڵات‌دا نەکردووە، ئەمە بۆ هەرێمیش ڕاستە بەرپرسەکان تەنها قسە دەکەن.
ڕاشیگەیاند: کارێکی قورسە ئەگەر محه‌مه‌د شیاع سودانى بیەوێت بۆ جارێکی‌تر خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیی حکومەت به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، مەگەر لە یەک حاڵه‌تدا روودبدات ئه‌گه‌ر موقته‌دا سه‌درى سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در هاوكاریی بكات بكات.
ئەرکی سودانی قورسە
سیاسه‌تمه‌دارى دیاری كورد رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌ت و ئاینده‌ى وڵاته‌كه دروستناكات و ته‌نها ده‌مووچاوه‌كان ده‌گۆڕێن.

No Comment! Be the first one.