چاویارنیوز _ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کە بەمدواییانە دۆناڵد ترەمپ ناوەکەی گۆڕی بۆ وەزارەتی جەنگی ئەمریكا “پنتاگۆن” ڕایگەیاندووە، ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی خۆی لە عێراق کەمدەکاتەوە، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوەدێت کە “سەرکەوتنی هاوبەش” لە شەڕی دژی داعش بەدەستهێنرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی ئەمریکا، ئەوە ڕووننەکراوەتەوە کە چەند سەرباز دەکشێتەوە، یان قەبارەی ئەو یەكانە چەندە كە لە عێراق دەمێننەوە.
شۆن پارنێل وتەبێژی “پنتاگۆن” ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەرداوای سەرۆک ترەمپ و وەك ڕاهاتن لەگەڵ کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریکا_عێراق و ئەو بەیاننامە هاوبەشەی لە 27ی ئەیلولی 2024 بڵاوویانکردۆتەوە، ئەمریکا و هەموو هاوپەیمانەکانی، ئەرکی سەربازیی خۆیان لە خاکی عێراق کەمدەکەنەوە.
وتوویەتی، دوای کشانەوەی هێزەکانیشمان لە عێراق، بەڵام بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگییەکی توندوتۆڵ لەگەڵ عێراق، ئەوەش بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەیەکی بەرپرسیارانە.
ئەمریكا هێزەكانی لە عێراق کەمدەکاتەوە
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمریکا دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی هێزەکانی لەعێراق، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق.

No Comment! Be the first one.