چاویارنیوز _ سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای کردووە، هەوڵدەدرێت بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زیادبکرێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق حەییان عەبدولغەنی کۆبوینەتەوە و پێی وتوین: هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ هەرێم نییە بەڵام ناردنی 30 هەزار بەرمیل بۆ سۆمۆ هیچ سودێکی دارایی بە عێراق ناگەیەنێت.
ئەو سەرچاوە وتوشییەتی، وەزیری نەوت رایگەیاندووە کە هەوڵ دەدرێت لەم هەفتەدا بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەرزبکرێتەوە بۆ 100 هەزار بەرمیل و هەناردەی سۆمۆ بکرێت.
No Comment! Be the first one.