چاویارنیوز _ لێپرسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی لە لیژنەی ئابووری و پاشان وەزیرە کوردەکان، لەهەوڵدابوون بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لەهەرێم، لەئێستادا بەڵێن دراوە كە پێش كۆتایی ئەمساڵ لقێكی بانكی ناوەندیی عێراق بەناوی (بانكی نیشتمان) بكرێتەوە و لە سەرەتای ساڵی داهاتووشەوە بانكەكە دەستبەكار دەبێت و لەگەڵ دەستبەكاربوونیشیدا، ئەوا فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن لە وەرگرتنی 19 قەرز و سولفە سوودمەندببن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی دارایی هەرێم، بانكی نیشتمان سەرەتا لە هەولێر دەكرێتەوە، دواتر لە سلێمانی دەكرێتەوە، هەروەها لە هەڵەبجە و دهۆك و لە چوار ناوچەی دیكەی هەرێم، لقی ئەو بانكە فیدراڵییە، دەكرێتەوە.
بانکی نیشتمانی لە هەرێم دەكرێتەوە
لێپرسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: ڕەزامەندی دراوە (بانکی نیشتمانی) کە سەربە بانکی ناوەندیی عێراقە، لقی خۆی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە، باس لەوەشدەکات: بەكردنەوەی لقی ئەو بانكە هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم لە وەرگرتنی 19 جۆری قەرز سودمەنددەبن.
No Comment! Be the first one.