چاویارنیوز _ بهغدا بڕیارێك دژى كورد دهردهكاتو ڕێگهنادات چیدیکە قوتابیانی کورد لە هەرسێ زانکۆی کەرکوک، موسڵ و دیالە بە زمانی کوردی تاقیکردنەوەکانیان بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق بەنوسراوێکی فەرمی کە 16ى ئهم مانگه دهریكردوه، زانکۆکانی کەرکوک، موسڵو دیالەی ئاگادارکردوەتەوە، ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندوەتەوە کە ڕێگەی بەقوتابییانی کورد دەدا، بەزمانی کوردی وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بدەنەوەو دواتر وەرگێڕانیان بۆ بکرێت.
بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تایبەت بەقوتابییانی کورد لەو سێ زانکۆیە، ساڵی 2010 دەرچوبوو، بەڵام وەزارەتەکە لەنوسراوەکەی ئەمجارەیەدا، دوپاتیکردوەتەوە، چیدیکە کار بەو بڕیارە ناکرێتو هەر زانکۆیەکیش پابەند نەبێت، سزا دەدرێتو ڕێکاری یاسایی لەگەڵی دەگیرێتەبەر
د.نەهلە ئەفەندی ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندوه: ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری لێداوە، بەتەواوی پێچەوانەی دەستوری عێراقەو پێشێلكردنی زەقی یاساو دەستوریشە.
وهتویهتى، لەمادەی 4ی دەستوری عێراقدا بەڕونی هاتوە كە زمانەكانی (عەرەبیو كوردی دوو زمانی فەرمین لەعێراقدا)، كەواتە هیچ كەسێك ناتوانێت مافێك كە دەستور بەخەڵكیداوەو گەلانی عێراق دەنگیان پێداوە، پێشێلبكات، هەروەك بهگوێرهى هەمان مادە، مافی خوێندن نەك هەر بەزمانەكانی عەرەبیو كوردی دراوە، بەڵكو ئەو مافە بە(توركمانو سریانو ئەرمەنییەكان)یش دراوە، هەروەك لەبڕگەی دووەمی هەمان مادەدا ئەوە ڕونكراوەتەوە كە دەبێت لەسەر (بنەمای یەكسانی) لەهەموو دامەزراوەكانی عێراقدا هەردوو زمانەكە بەكاربهێندرێت”.
د. نەهلە ئەفەندی ئاماژهى پێكردوه، “ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، پێچەوانەی چەندین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراقە كە تێیدا جەخت لەیەكسانیی عێراقییەكان لەهەموو بوارەكان دەكاتەوە، بەهەموو جۆرێک ئەمجۆرە نوسراوانە ڕەتدەکەینەوەوهەڵوێستی توندمان دەبێت بەرامبەر یان دەبێتو پەنا دەبەینەبەر دادگاش ئەگەر پێویستبوو”.
No Comment! Be the first one.