چاویارنیوز ـ دوای نزیکەی سێ مانگ لە دواکەوتنی مووچە ئەمڕۆ بەشێک لەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی خاوەنی کارتی بانکین مووچەکەیان وەرگرت و ئاماژەیان بەوەکرد، بەرێژەی ٪٣ لە مووچەکەیان بڕدراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی بەشێك لە فەرمانبەران و خانەنشینان کارتی بانکیان هەیە و لە رێگای ئەی تی ئێمەوە مووچەکانیان وەرگرت، ٣٪ لە مووچەکەیان بڕدراوە.
بەپێی زانیارییەکان دەرکەوت، لە ٪٣ مووچە بە مەبەستی تەواوکردنی رێژەی خانەنشینی و هاوتاکردنی لەگەڵ عێراقدا لە مووچەخۆران بڕدراوە و لە کاتێکدا هەرێم سندوقی خانەنشینی نییە و ئەو بڕەی کە لە مووچەخۆران دەبڕدرێت دیار نییە و نازانرێت چی لێ دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای نزیکەی سێ مانگ ٩٧٤ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی پێنج گەیشتە هەرێم، دوێنێش شاسوار عەبدولواحید وتی کە سودانی پێی راگەیاندووە کێشەی مووچە چارەسەر بووە و ئەمڕۆ مووچە دەنێرن.
بەشێک لەفەرمانبەران 3%ی مووچەیان لێبڕاوە
لە ٪٣ مووچە بە مەبەستی تەواوکردنی رێژەی خانەنشینی و هاوتاکردنی لەگەڵ عێراقدا لە مووچەخۆران بڕدراوە.

No Comment! Be the first one.