چاویارنیوز _ ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ جاری سێیەم ئەنجومەنی دەوڵەت لەسەر پرسی داهاتە نانەوتیەکان کۆبووەوە، بەڵام بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری هەرێم، کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.
پێشتر ئەوە ڕاگەیەنرابوو، کە ئەمڕۆ دوا بڕیارە بۆئەوەی وەڵامی ئەنجومەنەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.
سەرەڕای ئەوەی چاوەڕێ دەکرا نوێنەری هەرێم بەشداربێت بەڵام حکومەتی هەرێم ڕەتی کردەوە نوێنەر بنێرێت بۆ کۆبونەوەکە.
جارێکیتر کورد بەشداریی ئەنجومەنی دەوڵەتی نەکرد
بۆ سێیەمجارە ئەنجومەنی دەوڵەت کۆبووەوە، بەڵام هیچ نوێنەرێکی کورد بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد، کۆبوونەوەکەش کۆتایی هات و بڕیارە ئەمڕۆ دواین بڕیاری خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.

No Comment! Be the first one.