چاویارنیوز _ کاکەڕەش سدیق بەرپرسی ئۆفیسی ماددەی 140ی تایبەت بە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ڕایگەیاند: جێبەجێکردنی ماددەکە وەک خۆی کاتی زۆری پێویستە.
دەڵێت: قەرەبووکردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی ماددەکە دەیانگرێتەوە، پەیوەستە بە بودجەی عێراقەوە و بەپلانێکی ورد، هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە.
فەهمی بورهان لێپرسراوی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی هەرێمیش دەڵێت: قەرەبووی ماددەکە، تائێستا 7%ی تێنەپاڕاندووە.
شایانی باسە لە کابینەی محەمەد شیاع سودانیدا، لیژنەی ماددەی 140چالاککرایەوە، بەڵام هێشتا هەنگاوی کردەیی بۆ نەگیراوەتەبەر.
کاکەڕەش سدیق:
جێبەجێکردنی ماددەی 140 کاتی زۆری پێویستە
بیست ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دیاریکردنی ماددەی 140ی تایبەت بە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، هێشتا ئەو ماددە دەستوورییە جێبەجێنەکراوە.

No Comment! Be the first one.