چاویارنیوز_ بێکەس قادر نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دەڵێت: هەڵبژاردن لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان بەو ئاراستەیە هەنگاو هەڵدەگرێ، یان پڕۆسەکە لە ڕێچکە دیموکراسییەکەی دوور دەخرێتەوە و بەلاڕێدا دەبرێت، دەنگدەر ئومێد لەسەر ئەم پڕۆسەیە هەڵناچنێ و متمانەی بە هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدان لاواز دەبێت.
وتیشی: لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان پێگەی دەسەڵات، داهاتی گشتی و هێزی چەکدار لە پرۆسەی هەلبژاردندا بە خەراپ کەڵکی لێ وەردەگیرێ، هێشتا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا سەربەخۆ نییە، هێشتا گزیکردن لە هەڵبژاردن دەکرێ و هەڵبژاردن پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە نییە، لە هەڵبژاردن دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان دەستەبەر نییە.
ڕاشیگەیاند: یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەتایبەتی سیستمی سانت لیگۆی هەموارکراو1.7ی عێراقی، لە گۆڕینی دەنگی دەنگدەران بۆ کورسی، بە قازانجی حزبە باڵادەستەکان داڕێژراوە.
ڕاشیگەیاندووە، سەرەڕای ئەوانە و بێباکی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان لە ئاست فراوانبوونی مەودای بێکاری و نەبوونی دیدگایەكی نوێ بۆ حکومڕانی و بەرتەسک کردنەوەی مەودای ئازادی سیاسی و ڕۆژنامەگەری و تاد…، دەبێ خەڵک بۆچی بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بۆچی دەنگ بدات؟
لەو هەڵبژاردنەدا، درێژە بە سیاسەتەکانی پێشوو دەدرێ، لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا کار لەسەر گەوجاندن و دروشمی بێ کردار دەکرێ، یان دەست بۆ سیاسەتێکی عەقڵانی و ئاراستەیەکی دروست دەبردرێت، کە خەڵک و دەنگدەران لەگەڵ سندوقەکانی دەنگدان ئاشت بکاتەوە.
با بزانین لەم هەڵبژاردنەدا چی ڕوودەدات و خەڵک بۆچی دەنگ دەدات!
No Comment! Be the first one.